zagros news agency

کەنەدا سووریا و دەستەی تەحریر شامی لە لیستی تیرۆر دەرهێنا

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا ڕایگەیاند، سووریا لە لیستی وڵاتانی پاڵپشتی تیرۆر دەرهێناوە و ناساندنی دەستەی تەحریر شامیش وەک “قەوارەیەکی تیرۆریستی” هەڵوەشاندەوە.
وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ” ناوی سووریای لە لیستی وڵاتانی پاڵپشتی تیرۆر لابردووە، ئەم بڕیارانەش بە ئاسانی نەدراون.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هەنگاوە هاوتایە لەگەڵ بڕیارەکانی هاوپەیمانەکانمان لەوانە بەریتانیا و ئەمەریکا، ئەمەش لە ئەنجامی هەوڵەکانی حکوومەتی سووریا دێت بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری وڵاتەکە.
لەوبارەوە وەزارەتی دەرەوە و تاراوگەنیشینانی سووریا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیدا، “ئەم بڕیارە ساتێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی سووریا و کەنەدا و ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ قۆناغێکی نوێ لە هاوبەشی.”
ڕاشیگەیاند، سووریا ئامادەیی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ کارکردن لەگەڵ هەموو هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان و پاراستنی پەیوەندییە ئەرێنییەکان و بەشداریکردن لە پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی بوژاندنەوەی ئابووری و ئاوەدانکردنەوە و خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و نێودەوڵەتی.
کەنەدا لە ساڵی 2012، سووریای خستە لیستی “پاڵپشتیکەرانی تیرۆر” دوای ئەوەی ڕژێمی بەشار ئەسەد خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەی سەرکوتکرد و سووریای بەرەو شەڕێکی ناوخۆیی خوێناوی برد، هەروەها سزایەکی قورسی بەسەر دەستەی تەحریر شام سەپاندبوو
هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵدا، ئەمەریکا و یەکێتی ئەورووپا و بەریتانیا گەمارۆ ئابووریەکانیان لەسەر سووریا لابرد، هاوکات ناوی ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریایان لە لیستی تیرۆری ئەمەریکا و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لابرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمیسیۆن: تائێستا ٤٠٠ سەرپێچیی بانگەشەی هەڵبژاردن تۆمار کراون

سەڵاح

‎پەرلەمانی عێراق سبەی گفتوگۆ لەسەر زیندانییانی گوازراوەی داعش دەکات

گوران

بەرپرسێکی پێشووی ئەمەریکا: ئەوەی لەسووریا بینیم، پێشتر دیمەنێکی لەو شێوەیەم نەبینیوە

سەڵاح