zagros news agency

بەردەوامبوونی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بازاڕی ئازادی ئێراندا

بەهای دۆلار لە بازاڕی ئازادی ئێراندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و گەشەکردن، بەجۆرێک کە لە ڕۆژی دووشەممە، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ (هاوکات لەگەڵ ١٧ی ئازاری ١٤٠٤ی هەتاویدا)، کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ بە کاتی تاران، گەیشتە زیاتر لە ١٢٥ هەزار تومەن.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێران، لە بەیانیی هەمان ڕۆژەوە، بەهای دۆلار بە ڕێژەی ١.١٪ بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە ١٢٥ هەزار و ٣٠٥ تومەن. هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە دۆلار لەو ڕۆژەدا بە نرخی ١٢٥ هەزار و ٨٠٠ تومەنیش مامەڵەی پێوە کراوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە هەندێک ڕاپۆرت ئاماژە بەوە دەکەن ئەمڕۆ نرخی دۆلار گەیشتووەتە ١٢٥ هەزار و ٦٥٠ تومەن لە بازاڕی ئازاددا. بە بەراورد لەگەڵ ڕۆژی یەکشەممە، بەهای دۆلار زیاتر لە ١.٣٧٪ بەرز بووەتەوە. هەندێک سەرچاوەی دیکە باس لەوە دەکەن کە بەهای دۆلار لە بازاڕی ئازاددا گەیشتووەتە ١٢٤ هەزار و ٦٥ تومەن و یۆرۆ ١٤٤ هەزار و ٧٦٠ تومەن بووە.
بەهای دۆلار لە چەند مانگی ڕابردوودا گرانییەکی بەرچاوی تۆمار کردووە. ئەم بەرزبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە نرخی فەرمیی دۆلار لە ناوەندی ئاڵوگۆڕی ئێراندا زۆر کەمترە و بە ٧٣ هەزار و ٣٩١ تومەن ڕاگەیاندراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشی دووەمی “Shōgun” وێنە دەگیرێت

ART

یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت رافینیا پشووبدات

یاسین

شارەوانیی دهۆک بۆ هاووڵاتییان: بۆ کاری پێویست نەبێت نەچنە سێمێل

سەڵاح