zagros news agency

بەشداری کردنی مباپێ بۆ یاری بەرامبەر مان سیتی یەکلایی کرایەوە

 

 

دوای ئەوەی دوێنێ کیلیان مباپێ ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ڕاهێنانەکانی تیپەکە نەبینرا و هەواڵی تووش بوونی بە پێکان بڵاو کرایەوە،کە دەگوترا بەشداری کردنی لە یاری بەرامبەر مان سیتی ئەستەمە ئەمڕۆ چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەر بابەتەکەی یەکلایی کردەوە.

 

دوای بڵاو کردنەوەی لیستی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاری مان سیتی ناوی کیلیان مباپێ بینرا و بەم شێوەیەش یاریزانەکە بۆ ئەو یاریە ئامادەیە،کە ئەمەش دەبێتە پاڵنەرێکی گەورە بۆ ڕیاڵ مەدرید تاکو سەرکەوتن بەدەست بێنـێـت.

 

ئەوەی تاکو ئێستا مشتومڕی زۆری دروست کردوە یاری کردنی مباپێیە وەکو سەرەکی یاخود یەدەگ،کە ڕای زۆربەی شارەزایان بۆ ئەوە دەچن،کە مباپێ وەکو یاریزانی یەدەگ بەشداری دەکات لە چەند خولەکێکی یاریەکە.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری ئەوقاف: 30 هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستان لە مەککە کۆچی دواییان کردووە

یاسین

له‌ عێراق به‌شێك له‌ به‌ربژێره‌كان ده‌ستیان به‌ كڕینی كارتی ده‌نگدان كردووه‌

سەڵاح

به ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی ڤیزت کوردستان راگەیەندرا

یاسین