zagros news agency

ئامێرێكی فرە خزمەت لە سەنتەری شاری هەولێر دانرا

 

لە دوێنێ هەینییەوە لە سەنتەری شاری هەولێر ئامێرێكی جیاواز دانراوە، ئەوەش بووەتە پرسیاری هاووڵاتییان، ئەندازیارێكیش وردەكاری ئامێرەكە ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ شەممە 13ی كانوونی یەكەمی 2025، سێبوور ئیسماعیل ئەندازیاری میكانیكی، رایگەیاند، ئەوەی دوێنێ‌ لەناو سەنتەری شار دانراوە، ئامێری كێوسكی شارستانی زیرەك (Smart City Kiosk) ـە.

دەڵێت، ئەو ئامێرە زۆرجار لە شوێنە گشتییەكان (گۆڕەپان، سەردەمی شار، گەشتگوزار) دادەنرێت و ئەم كارانە ئەنجام دەدات بۆ پێشاندانی زانیاری گشتی، هەوا، هاتووچۆ، ڕێنوێنیی شوێنەكان، ئاگادارییەكان، Wi-Fi گشتی بۆ خەڵك، شەحنكردنی مۆبایل.

روونی كردەوە، ئەو ئامێرە كامێرا و سێنسەری چاودێری شار/ تۆماركردنی ژینگە (هەوا، گەرد، گۆڕانكاری هەوایە، دەنگدان یان ئاگاداركردنەوەی فریاكەوتن و پێوەندیی فریاكەوتن لە كاتی پێویست، ڕێكلام و پەیامی فەرمی ئیدارەی شار دەگەیەنێت.

دەشڵێت، بە گشتی ئەم ئامێرە بەشێكە لە سیستمی Smart City بۆ باشتركردنی خزمەتگوزاری و پاراستنی شار.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە لیژنەی شەهیدان و قوربانییان و زیندانییانی سیاسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

یاسین

کالاس: وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا دەربارەی گفتوگۆ لەگەڵ ڕووسیادا کۆدەبنەوە

یاسین

دۆلار بەرزبووە و زێڕ دابەزی

یاسین