zagros news agency

چیڕۆکەکەی جۆن سینا و زۆرانبازی کۆتایی هات

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ساتێکی لەبیر نەکراو بوو بۆ بینەرانی یاری زۆرانبازی ئازاد ئەویش دوای ئەوەی ئەفسانەی گەورەی یاریەکە جۆن سینا کۆتا یاری خۆی ئەنجامدا و بڕیاری وازهێنانی یەکجارەکیدا لەو یاریە ئەمەش دوای زیاتر لە 25 یاریزان بوون لەم وەرزشە پڕۆفیشناڵە.

 

جۆن سینا ئەمڕۆ بەرەبەیان کۆتا یاری خۆی بەرامبە یاریزان گۆنتێر ئەنجامدا و یاریەکەی دۆڕاند،بەڵام هەمووان خەمی یاریەکەیان بە ماڵئاوایی جۆن سینا لەبیر کردبوو،کە چیتر سینا ناگەڕێتەوە نێو گۆڕەپانی یاریەکە و بەهۆی هەڵکشانی تەمەنیەوە ئەستێرەی درەوشاوەی لەم یاریەدا خامۆش دەبێت.

 

جۆن سینا پێشتر وت بووی؛من بە یەکجارەکی وازدێنم،نەک ئێستا بڵێم وازدێنم و دوای ماوەیەک بگەڕێمەوە،من ئەم قسەیەم بە جدیە،کە هەرگیز من نابینەوە لە نێو مەیدانەکە و خۆشحاڵم بۆ ئەو ماوەیەش توانیم باشترین بم لەبەر چاوانی ئێوە،سوپاس بۆ هەموو لایەکتان.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی پارەی ئەم توێژە دابەش دەکرێت

یاسین

میلان بەبردنەوە کۆتایی بەمساڵ هێنا

یاسین

بەرشەلۆنە ماوەی دوورکەوتنەوەی یەمال ڕادەگەیەنێت

یاسین