zagros news agency

دامەزراوەیەكی ئابووری: تێچووی یەک کاتژمێر کاری حکوومی لە عێراقدا دەگاتە 37 ملیار دینار

 

 

سەرۆکی دامەزراوەیەكی ئابووری ئاشكرای دەكات، تێچووی یەک خولەکی کاری حکوومی لە عێراقدا یەکسانە بە 617 ملیۆن دینار، لە کاتێکدا تێچووی یەک کاتژمێر کاری حکوومی دەگاتە 37 ملیار دینار.

خالید ئەلجابری، سەرۆکی دامەزراوەی (ئوسوڵ) بۆ گەشەپێدانی ئابووری و گەشەپێدانی بەردەوام، ڕایگەیاند: “کەرتی گشتی لە عێراقدا لە نزیکەی 5 ملیۆن و 600 هەزار فەرمانبەر پێکدێت، مانگانە مووچە وەردەگرن بە کۆی گشتی 6 ترلیۆن دیناردەكات، بەبێ مووچەی (هەرێمی کوردستان).”

ئاماژەی بەوەش کرد، “تێچووی یەک خولەکی کاری حکوومی یەکسانە بە 617 ملیۆن دینار، لە کاتێکدا تێچووی یەک کاتژمێر کاری حکوومی دەگاتە 37 ملیار دینار و ئەگەرکاری تەواوکات تێچووەكەی رۆژانە 296 ملیار دینارە.”

خالید ئەلجابری دەشڵێت: “کۆبوونەوەیەکی ناوخۆیی 10 خولەکی لە هەندێک لە دامودەزگاکانی حکوومەتدا بۆ بودجەی دەوڵەت نزیکەی دوو ملیار دیناری تێدەچێت ، لەکاتێکدا دەرئەنجامی ئەو کۆبوونەوانە پاساوی ئەو خەرجییانە نادات.”

ئاشكراشی كرد: “ژەمێکی بەیانیان یان پشوویەکی 20 خولەکی لە هەندێک لە فەرمانگەکانی حکوومەتدا نزیکەی 3ملیار و 700 ملیۆن دیناری تێدەچێت، لەکاتێکدا بۆ بۆنە و ئاهەنگەکان نزیکەی شەش ملیار دیناری تێدەچێت.”

جەخت دەكاتەوە: “كێشەی راستەقینە تەنیا لە مووچەی فەرمانبەراندا نیە، بەڵكوو كێشەكە ئەوەیە پارەیەكی زۆر دەدرێت و بەرهەمیش بوونی نیە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق دەکات

یاسین

تاوانێکی قێزەون و دڵتەزێن لە بەغدا ڕووی دا

سەڵاح

هەولێر… ئەو کەسەی خوشکەکەی خۆشی کوشت خۆی رادەستی پۆلیس کرد

سەڵاح