zagros news agency

هیج گرژیەک لە نێوان ڤینیسیۆس و ئەلۆنسۆ دا نەماوە

 

رۆژنامەی ئاس ئەوەی ئاشکراکردووە کە گرژییەکانی نێوان ڤینیسیۆس و ئەلۆنسۆ لە ئێستادا ئارامبووەتەوە بەتایبەت پاش یاریی مانچستەر سیتی و ریاڵ مەدرید کە هاندەرانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەتەواوی لە ئاستی ئەو هێرشبەرە نارازیبوون.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە یاریزانەکە بڕیاریداوە بەتەواوی پشتگیری ئەلۆنسۆی راهێنەر بکات و هەموو تواناکانی بخاتەگەر لەپێناو گەرانەوەی بۆسەر ئاستی راستەقینەی خۆی.

لەلایەکیترەوە کارگێری یانەی شاهانە وای دەبینن کە ڤینیسیۆس جۆنیۆر ئاستی باشتردەبێت و لەهەمان کاتدا دەگەنە رێککەوتن سەبارەت بەدرێژکردنەوەی ماوەی گرێبەستەکەی نێوانیان.

ئەستێرە بەرازیلیەکە لەم وەرزی خولی ئیسپانیا لە 16 یاریدا تەنها پێنج گۆڵ و شەش ئەسیستی تۆمارکردووە و ئامارەکانی بەبەروارد بە وەرزەکانی رابردوو زۆر دابەزیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یاری کۆتایی کەنداو دوادەخرێت

یاسین

میلان سەرکەوتنی زیاتری هەیە لە مێژووی یاریەکانی بەرامبەر جێنەوا

یاسین

یانەی چوارقوڕنە سزا درا

یاسین