zagros news agency

بە چەند چالاکیەکی هونەری بیرەوەری ڕۆژی ئەفەندی کرایەوە

رۆژی شەممە، بەچەند چالاکییەکی هونەری، رۆژی ئەفەندی کرایەوە، کە لەلایەن مۆزەخانەی پەروەردەی هەولێر و سەنتەری رۆشنبیری سوڵتان موزەفەرەدین ڕێكخرابوو.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر دوای كردنەوەی پیشەنگایەکی تایبەت بە وێنەی کەسایەتییەکانی ئەفەندیانی شاری هەولێر لە وتارێکدا، دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ڕێكخرانی ڕێورەسمەكە كرد و خۆشحاڵی خۆی بەیادكردنەوەی ئەو ڕۆژە دەربڕی، تاکیدی لەوەكردەوە یادكردنەوەی ئەو ڕۆژە نیشانەی ئەوەیە شاری هەولێر هەمیشە شارێکی زیندوو بووە، وەک چۆن لە رابردوودا خاوەن مێژوویەكی دەوڵەمەندی زانست و مەعریفەت و رەسەنایەتی بووە.

گوتیشی، هەولێر شانازی بە خەڵکە رەسەنەکەی خۆی دەکات و شانازی بە خوێندەوار و مامۆستا و زانایانی دەکات، کە هەریەکەیان ئەفەندی سەردەمی خۆیان بوونە و خزمەتی زۆریان بە شارەكەیان كردووە.

لەکۆتایشدا، سەرخۆشی لە قوربانیانی لافاوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی قەزای چەمچەماڵ و گەرمیان کرد و سوپاسی خێرخواز و خواپێداوانی شاری هەولێریشی کرد بۆ کۆمەک و یارمەتیدان و گەیاندنی هاوکارییەکان بە لێقەوماوانی سنوورەکە.

لە رێوڕەسمەکەدا ئاری نانەکەلی، بەرپرسی لقی16ی پارتی و ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری تورکمان و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەیی هەولێر و بەڕێوەبەری پارک و باخچەکان و ژمارەیەکی بەرچاوو لە کەسایەتییەکانی شاری هەولێر و ڕۆشنبیران ئامادەبوون.

ڕۆژی ئەفەندی، رۆژێک، بە مەرسومی فەرمی لە ساڵی 1936ـەوە تەرخان کراوە، هەموو ساڵێکیش بەمبۆنەیەوە ئەو یادە و تایبەتە بۆ زیندوکردنەوەی مێژووی مامۆستایانی سەدەی رابردوو لەشاری هەولێر دەکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بن ئەفلێک و مات دەیمن لە فیلمێکی نوێدا پێکەوە دەردەکەونەوە

ART

هونەرمەندی میسری سومەیە ئەلفی کۆچی دواییکرد

ART

زنجیرەی “Suits LA” هەڵوەشێندرایەوە

ART