داهاتی بەشی دووەمی فیلمی ئەنیمەیشنی (Zootopia 2) نزیک دەبێتەوە لە یەک ملیار دۆلار.
لە دوای نمایشکردنی لە ٢٦ـی تشرینی دووەمەوە، فیلمەکە توانیویەتی ٩٩٢ ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە، کە ٧٥٣ ملیۆنی لە بازاڕە جیهانییەکان و ئەوەی دیکەی لە نێوخۆی ئەمەریکا بووە.
لە بەشی نوێدا، جودی و نیک ڕووبەڕووی مارێکی نوێ دەبنەوە بە ناوی “گاری” کە هاوسەنگیی شارەکە تێکدەدات. فیلمەکە بە تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتوو بەرهەم هێنراوە و شاکیراش تێیدا دەگەڕێتەوە.
چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەربەستی ملیار دۆلار تێپەڕێنێت.

