zagros news agency

پرسەنامەیەک لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

بۆ ماڵباتی هونەرمەندی کۆچکردوو (زوهێر عەبدولمەسیح)

بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی شانۆکار و دەرهێنەر و هونەرمەندی ناسراو، کادیری دێرینی ئێزگەی دەنگی کوردستان، (زوهێر عەبدولمەسیح)مان پێگەیشت.
بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی بە هونەرمەندان و دۆست و خزم و هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی کۆچکردووش بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆیەوە.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲۱ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا 12 زیارەتکار کە لە عێراق بریندار بوون گواسترانەوە ئێران

سەڵاح

سەرۆک بارزانی سەردانی شارەوانیی پاریسی کرد

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

سەڵاح