zagros news agency

بارسێلۆنا پێکانی ئەستێرەیەکی ڕادەگەیەنێت

 

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی بارسێلۆنا بەسوود وەرگرتن لە قسەی دەستەی پزیشکی یانەکە پێکانی ئەندیاس کریستینسن بەرگریکاری یانەکەیان ڕاگەیاند،کە ئەم ڕاگەیاندەش پێش یاریەکەی ئەمشەویان بووە.

لە بەیاننامەکەی بارسێلۆنادا هاتووە
دوای ئەوەی کریستنسن لەڕاهێنانەکانی ڕۆژی شەممە بەهۆی هەڵەیەکەوە تووشی ئازارێکی زۆر بوو،ئەمڕۆ لە پشکنینەکان دەرکەوتووە بەستەرە خاچدارەکانی پێشەوەی ئەژنۆی یاریزانەکە ئاڵۆسکاون و پچڕاون،کە بۆ چارەسەریش بڕیاری چارەسەری سروشتیمان داوە،وە کاتی چاکبوونەوەی بەندە بە وەڵامی جەستەی یاریزانەکە.

کریستنسنی تەمەن 29 ساڵ لە ساڵی 2022 پەیوەندی بەیانەی بارسێلۆناوە کردوە و لەگەڵ بلوگرانە 70 یاری فەرمی ئەنجامداوە و خاوەنی سێ گۆڵە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی ئارسناڵ

یاسین

وردەکاری بۆندەکەی ئەلڤارۆ کارێراس و ڕیاڵ مەدرید چییە؟؟

یاسین

شەڕ لەنێوان تیباس و فلۆرێنتینۆ پێرێز دروست دەبێت

یاسین