عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دووپاتی کردەوە وڵاتەکەی و هاوسەنگ” لەسەر پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی بۆ ڕێککەوتنێکی “دادپەروەرانە ئامادەیە، بەڵام جەختی کردەوە ئەمریکا هێشتا بۆ گەیشتن بەو جۆرە ڕێککەوتنە ئامادە نییە. ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە گفتوگۆکانی نێوان هەردوو وڵات لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥دا بەهۆی هێرشە سەربازییەکانەوە پچڕاون.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، عەباس عێراقچی، لە کاتی سەردانەکەی بۆ مۆسکۆ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی “ڕاشا توودەی”، ڕایگەیاند ئێران بۆ ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و هاوسەنگ کە لە ڕێگەی گفتوگۆوە بەدەست بێت ئامادەیە، بەڵام ئامادە نییە دیکتاتۆری قبوڵ بکات. ئەو گوتی، ئەگەر ئەمریکا بە بیرۆکەیەکی دادپەروەرانە و هاوسەنگەوە بێت بۆ چارەسەرێک کە لە ڕێگەی گفتوگۆوە بەدەست بێت و لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی دوو لایەن بێت، ئێران تاوتوێی دەکات. وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەمان کاتدا دووپاتی کردەوە ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە ئامادە نییە، بۆیە تا کاتێک دەگەنە ئەو خاڵە دەبێت چاوەڕێ بکەن و پاشان بتوانن گفتوگۆ بکەن. عێراقچی پێشتر لە کۆنفرانسی ڕۆئافرەتامەوانیی هاوبەشیدا لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەی، سێرگی لاڤرۆڤ، لە مۆسکۆ، ئەم قسانەی دووپات کردەوە.
پێشتر، لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥، پێنج گەڕی دانوستان لەنێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکاندا بەڕێوەچوو، بەڵام بە دەستپێکردنی هێرشی سەربازیی ئیسرائیل دژی ئێران و هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی، بەبێ ئەنجام کۆتایی هات. ئیسرائیل لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، هێرشی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان، بنکە سەربازییەکان، و ژێرخانی ئێران، و ئەمریکا لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ بە هێرشکردنە سەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمیی ئێران بەشداری کرد.
عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە ئاشکرا گفتوگۆکردنی لەگەڵ ئەمریکای ڕەت کردووەتەوە و تەنانەت ناکۆکییەکانی تاران و واشنتۆنی بە “بناغەیی” ناوبردووە. ئەم هەڵوێستە، بەهۆی پێگەی ئەو، وەک سیاسەتی فەرمیی حکوومەتی ئێران سەیر دەکرێت.
هەواڵی داهاتوو

