zagros news agency

ماستانتونۆ لە ریال مەدرید نیگەرانە

 

پێگەی کالچیۆ مێرکاتۆ هەواڵێکی لەسەر داهاتووی ماستانتونۆی هێرشبری لاوی ئەرجەنتینی لە یانەی ریاڵ مەدرید بڵاوکردەوە لەرێگەی کەسە نزیکەکانی ئەو یاریزانەوە.

پێگە ئیتاڵیەکە دوپاتیکردووەتەوە کە فرانکۆ ماستانتونۆ هەست بە نیگەرانی دەکات لە یانەی شاهانە بەهۆی ئەوەی بەردەوام لەسەر کورسی یەدەگ دانراوە و کەمترین خولەک بەشداری پێدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو یاریزانە بەنیازە لە مێرکاتۆی زستانەدا ریزەکانی ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت ئەگەر چابی ئەلۆنسۆ سووربێت لەسەر ئەوەی بەردەوام یەدەگی بکات.

رونیشیکردووەتەوە، ماستانتونۆ پێیوایە شایستەی ئەوەیە بەردەوام سەرەکی بێت و رۆڵی زیاتری هەبوایە لە یانەی ریاڵ مەدرید بەڵام ئەو دەیەوێت بچێتە یانەیەک کە زۆرترین خولەک یارییبکات.

لە بەرامبەردا بەرپرسانی ریاڵ مەدرید داوایان لەو یاریزانە کردووە هێمن بێت و دان بەخۆیدا بگرێت، جگە لەوەش لەم وەرزەدا تەنها خۆی لەگەڵ کەش و شێوازی یارییکردنی یانەکەیان وەربگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی ناپۆلی ڕاستییەکانی گرێبەستکردن لەگەڵ دی برۆین ئاشکرا دەکات

یاسین

ئەستێرەیەکی پێشووی ئیتاڵیا “ڕووبەڕووبوونەوەی بەرشەلۆنە بۆ ئینتەرمیلان زۆر قورسە.”

یاسین

نەیمار: دەمەوێت نازناوی مۆندیال بگەڕ‌ێنمەوە بەرازیل

یاسین