zagros news agency

ئیدریس ئێلبا دەبێتە جیمس بۆندی نوێ؟

دوای کۆتاییهاتنی سەردەمی دانیال کرەیگ لە ڕۆڵی “جیمس بۆند”، ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر ئیدریس ئێلبایە تاوەکو ببێتە جێگرەوەی ئەو ئەفسەرە نهێنییە.

ئێلبای تەمەن 53 ساڵ، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە مۆزەخانەی “مەدام توسۆ” بڵاوکردەوە، کە تێیدا لە تەنیشت پەیکەرە مۆمییەکانی ئەکتەرە پێشووەکانی ڕۆڵی بۆند دەردەکەوێت و میوزیکە بەناوبانگەکەی 007 لێدەدرێت. 

ئەم ڤیدیۆیە کاردانەوەی زۆری هەوادارانی لێکەوتەوە و زۆربەیان پێیان وایە ئێلبا باشترین بژاردەیە بۆ ئەم ڕۆڵە.

پەیکەرە مۆمییەکەی ئیدریس ئێلبا لە 19ی کانوونی یەکەمی 2025 لە مۆزەخانەی مەدام توسۆ لە لەندەن پەردەی لەسەر لادرا. تاوەکو ئێستا بە فەرمی ناوی ئەکتەری داهاتووی جیمس بۆند ڕانەگەیەندراوە، بەڵام ئاماژەکان بۆ ئێلبا بەهێزن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کوێنتن تارانتینۆ پلانی بەشی سێیەمی “Kill Bill” ئاشکرا دەکات

ART

داهاتی “A Quiet Place: Day One” لە سینەکاندا

ART

نەخشەڕێگەی سێ ساڵی داهاتووی جیهانی “Game of Thrones” ئاشکرا کرا

ART