zagros news agency

ڕێوڕەسمی ناساندنی ڕۆمانی “کردستان ومن منا لا یعشقها” بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە هۆڵی کتێبخانەی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی، ڕێوڕەسمی ناساندنی ڕۆمانی “کردستان ومن منا لا یعشقها” لە نووسینی ڕۆماننووس ئەحمەد زاوێتەیی بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی د.سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و دڵشاد شەهاب ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەک لە ڕۆشنبیران و نووسەران و میدیاکاران بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای مەراسیمەکەدا، د.سالار عوسمان قسەی لەبارەی ڕۆمانەکە و نووسەر کرد و باسی بایەخی نوسین و ئەدەب کرد، هەروەها ڕۆمان وەکو ژانرێکی نوێی ئەدەبی بە گرنگ زانی.

د.سالار، لە درێژەی وتەکەیدا وتی: نووسین بە زمانی جیاواز لە نێو کایەی سیاسی و بزووتنەوەی سیاسی کوردستان پێویستی و حەوجەییە بۆ ئەوەی لە ڕێی زمانی جیاواز، گەلان، نەتەوەکان و حکومەتەکان لەخۆمان کۆبکەینەوە و ڕاستی دۆزی سیاسی گەلی کوردستان و  کێشەی گەلی کوردستان بە نەتەوە و حکومەتەکانی تر بناسێنین، هەر هەوڵێک کە لە ڕێگەی زمانی جیاوازەوە دەدرێت بۆ ناساندن بۆ ئەدەبسازی و بوارەکانی دیکەی سیاسەتڤانی کاری زۆر گەنگ و مفادارن، بۆیە دەست خۆشی لەم هەوڵەی نووسەر (ئەحمەد زاوێتەیی) دەکەین و دەستخۆشیی لە هەموو ئەو هەوڵانە دەکەین کە دەیانەوێ لە ڕێگەی زمانی جیاوازەوە کوردستان بگەیەننە ئەودیو.

دواتر فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەسەر ناوەڕۆکی ڕۆمانەکە پەخشکرا.

لە چوارچێوەی ڕێوڕەسمەکەشدا، دیدارێک لەلایەن د.محمد خدر مەولود بەڕێوەبرا کە تێیدا ئەحمەد زاوێتەیی ناوەڕۆک و پەیامی ڕۆمانەکەی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو و پاشان لەلایەن چەندین نووسەر و مامۆستایانی زانکۆ گفتوگۆی لەسەر ناوەڕۆکی ڕۆمانەکە و هەڵسەنگاندنی بۆ کرا.

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، لەلایەن نووسەرەوە، ڕۆمانەکە واژوو و پێشکەش بە خوێنەران و ئەدەب دۆستان کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەرگای سایلۆکانی هەرێم بەڕووی جوتیاران دەکرێتەوە

سەڵاح

رووسیا داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی كرد سوریا بەجێبهێڵن

سەڵاح

ئەنجومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد؛ بڕگەیەکی لەسەر داهاتی نانەوتیی هەرێم بوو

سەڵاح