zagros news agency

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

 

نرخی نەوت لە کاتی داخستنی بازاڕەکان لە رۆژی چوارشەممە دابەزی. یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 14 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 62 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 13 سەنت دابەزی و بە 58 دۆلار و 29 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

زیادەی خستنەڕووی نەوت و پێشبینییەکان بۆ خاوبوونەوەی ئابووری ئەمریکا گوشاری لەسەر نرخەکانی نەوت دروستکردووە.

بازاڕی نەوت تەنانەت دوای تەشەنەکردنی کێشە جیوسیاسییەکانی پەیوەست بە پەیوەندییەکانی نێوان ڤەنزۆیلا و ئەمریکا، نەیتوانیوە کاردانەوەی بەرچاو پێشانبدات.”

تاوەکو ئێستا لەمساڵدا نرخی نەوتی برێنت بەڕێژەی 12٪ و نرخی نەوتی سووکی تەکساس بەڕێژەی 18٪ دابەزینیان بەخۆوە بینیوە، ئەوەش گەورەترین دابەزینی ساڵانەی نرخی نەوتە لە دوای سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر و کونسڵی گشتیی چین پەرەپێدانی هاوکارییە ئابووری و کولتوورییەکان تاوتوێ دەکەن

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆک کۆماری عێراق دەکات

یاسین

پەرلەمانتارێکی پارتی: لەم هەفتەیە مووچە ڕەوانە دەكرێت

دڵشاد