zagros news agency

نوێنەری پارتی لە میسر بۆ زاگرۆس: لە ساڵی داهاتوودا پلانمان هەیە شاندێکی بازرگانی و ڕۆژنامەوانیی میسری بانگهێشتی هەرێمی کوردستان بکەین

 

نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە میسر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ په‌یوه‌ندی میسرو كوردستان زۆر باشه‌ و دوای سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌نگاوی باشتر ده‌چنه‌ پێشه‌وه‌.

شێرکۆ حەبیب، نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە میسر، بۆ ئاژانسی زاگرۆس باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ لە پەیوەندییە مێژوویی و کولتوورییەکان کرد و ئاشکرای کرد کە ژمارەیەکی زۆر لە قوتابییانی کورد لە زانکۆکانی میسر، بەتایبەت لە ئەزهەر و زانکۆکانی قاهیرە و ئەسکەندەرییە دەخوێنن.کرانەوەی لقێکی زانکۆی ئەزهەر لە هەولێر و بوونی دەیان قوتابی کورد لە میسر، ئاماژەن بۆ قووڵیی پەیوەندییەکان، سەرۆکی میسر خۆیشی چەندین جار ستایشی گەلی کوردی کردووە و بە نەتەوەیەکی زیندوو ناوی بردوون ئێستا په‌یوه‌ندی كوردستان و میسر زۆر باشه‌ و دوای سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت چاومان له‌وه‌یه‌ باشتر بێت.

گوتیشی: “میسر تێڕوانینێکی زۆر باشی بۆ هەرێمی کوردستان هەیە و وەک پێگەیەکی گرنگی سەقامگیری و پێکەوەژیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەیری دەکات، بەتایبەت لە کاتێکدا وڵاتانی وەک سووریا و لوبنان بە دۆخێکی نالەباردا تێدەپەڕن. ده‌رئه‌نجامی ئه‌م تێورانینه‌ لە ساڵی داهاتوودا پلانمان هەیە شاندێکی بازرگانی و هەروەها شاندێکی ڕۆژنامەوانیی میسری بانگهێشتی هەرێمی کوردستان بکەین، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاشنای پێشکەوتنەکان و دۆخی سەقامگیریی هەرێم ببن و ئەو وێنە ڕاستەقینەیە بۆ ڕای گشتیی وڵاتانی عەرەبی بگوازنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سیستەمی خوێندن لە زانکۆی دهۆک دەبێتە دیجیتاڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قەدەخە کران

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ كرێكاران ده‌كات

سەڵاح

به‌رگری شارستانی چه‌ند خاڵێك و رێنماییەكانی خۆپارێزی لە كاتی ڕەشەبا و هەورەبرووسكە راگه‌یاند

سەڵاح