zagros news agency

سەرکەوتنی گەورەی “Zootopia 2” لە 2025

فیلمی ئەنیمەیشنی “Zootopia 2” توانی لە ماوەیەکی پێوانەییدا داهاتەکەی لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا بگەیێنێتە ملیارێک و 286 ملیۆن دۆلار.

ئەم بەرهەمە نوێیەی کۆمپانیای واڵت دیزنی کە لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی رابردووەوە نمایشکراوە، درێژەپێدەری چیرۆکی بەشە سەرکەوتووەکەی پێشووە. 

لەم بەشەدا کارەکتەرە خۆشەویستەکانی وەک “جودی هۆبز” و “نیک وایڵد” رووبەڕووی پیلانێکی نوێ دەبنەوە، ئەوەش دوای دەرکەوتنی کارەکتەرێکی نوێ بە ناوی “گاری دی سنەیک” کە مارێکی ژەهراوی و کۆمیدییە.

بەگوێرەی ئامارەکانی دیزنی، فیلمەکە یەکێکە لە پڕۆژە هەرە گەورەکانی بواری ئەنیمەیشن و زیاتر لە 170 کارەکتەری جیاوازی تێدا بەکارهاتووە. 

جگە لە جێنیفر گودوین و جەیسۆن بێتمان، هونەرمەندی جیهانی “شاکیرا”ش بە دەنگی خۆی وەک کارەکتەری (گازێل) لەم بەشەدا بەشدارە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سامانی جۆرج لۆکاس زیاتر لە پێنج ملیار دۆلارە

ART

پێشانگەیەکی شێوەکاری لەبارەی پێکەوە ژیان بەڕێوەچوو

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART