به‌پێی راپۆراێكی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، له‌مانگی ڕابردودا به‌غداد به‌به‌های 6 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار نه‌وتی فرۆشتوه.
وه‌ك له‌راپۆرته‌كه‌ی سۆمۆدا هاتوه کۆی گشتی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی تشرینی دووەمدا گەیشتووەتە 106,593,352 بەرمیل، داهاتی بەدەستهاتوو لەو فرۆشتنه گەیشتووەتە 6,595,391,000 دۆلار.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه لە بڕی گشتی هەناردەکراو، 98,709,795 بەرمیل لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق وهەروەها هەناردەی هەرێمی کوردستانیش لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە بڕی 7,583,733 بەرمیل بووە و له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌كۆی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو بڕی 299,824 بەرمیل نه‌وت ره‌وانه‌ی ئوردن كراوه.

