zagros news agency

مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە بادینان یادی ١٦ی ئاب بەرز ڕادەگرێت و پێشوازی لە جەماوەر دەکات

 

بەبۆنەی ٨٠یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵیادی لەدایکبوونی جەنابی سەرۆک بارزانی، مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە بادینان ڕێوڕەسمێکی تایبەتی بۆ پێشوازیکردن لە هاووڵاتییان و لایەنگرانی حزبەکە ڕێکخست.

لەو چوارچێوەیەدا، سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بادینان، شانبەشانی دکتۆرە ڤیان سلێمان و سەباح بەیتوڵڵا، یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن، پێشوازییان لە لێشاوێکی زۆری کادیران، ئەندامان و چین و توێژە جیاوازەکانی خەڵکی ناوچەی بادینان کرد.

ئامادەبووان بە گەرمییەوە پیرۆزبایی ئەم یادە نەتەوەییەیان لە سەرکردایەتی پارتی و جەنابی سەرۆک بارزانی کرد، کە هاوکاتبوونی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی و لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی وەک وەرچەرخانێکی گرنگ لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد وەسف کرا.

ئەم پێشوازییە نیشانەی زیندوویی پارتی دیموکراتی کوردستانە لە ناوچەکە و دووپاتکردنەوەی پەیمانی وەفاداری کادیر و جەماوەری بادینان بوو بۆ بەردەوامبوون لەسەر ڕێبازی بارزانیی نەمر.

هەواڵی پەیوەندیدار

سیا نیوەی مافی گۆرانییەکانی بە 180 ملیۆن دۆلاردەفڕۆشێت

ART

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە دابەزین

سەڵاح

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان گرژییەکانی نێوان ڤەنزوێلا و ئەمریکا تاوتوێ دەکات

یاسین