zagros news agency

لە حاجی ئۆمەران هاتووچۆی گەشتیاری راگیرا

 

وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند، کە بەهۆی بەفربارینەوە، هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران راگیرا.

سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: بەهۆی هاتنی بەفرێکی زۆر و سەختیی رێگەکان و نالەباری کەشوهەوا، لەلایەن دەروازەی (تەمەرچینی ئێران) ئاگادارکراینەوە کەوا بە هیچ شێوەیەک هاتووچۆی گەشتیاری لەدیوی ئێران نەماوە و تەواوی رێگەکان بەستوویانە.

هەروەها سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە داوا لە تەواوی گەشتیاران و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ئێران دەکەین، ئەگەر زۆر ناچار نەبن بۆ هاتووچۆ سەردانی دەروازەکەمان نەکەن.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە

سەڵاح

گوژمەی پێویست بۆ 10 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر خەرج دەكرێت

دڵشاد

وەزیری پەروەردە: ئەوەی پێویست بێت بۆ قوتابییە بریندارەکانی ڕووداوەکەی گەرمیان دەکرێت

سەڵاح