ئەندامێکی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە لە ڕۆژێکی وەك ئەمرئ ڕژێمی لە ناوچووی ئەوکاتی بەغدا هەڵمەتی قرکردن و جینۆساید و تێکدانی گوندەکانی کوردستانی خستە بواری جێ بەجێ کردنەوە.
دکتۆرە نەهلە قادر ئەفەندی، ئەندامی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگهیاند: ئەمرۆ ٣٦ سال بە سەر پرۆسەی ئەنفال تێدەپەرێت، لە ڕۆژێکی وەك ئەمرئ ڕژێمی لە ناوچووی ئەوکاتی بەغدا هەڵمەتی قرکردن و جینۆساید و تێکدانی گوندەکانی کوردستانی خستە بواری جێ بەجێ کردنەوە و هەزاران ژن و مندال و پیرو پەککەوتەی ڕاپێچی کۆمەڵگە زۆرە ملێکان کرد، لە بیابانەکانی ناوەڕاست و باشوری عێڕاق و سەدانی تری لەگۆڕە بەکۆمەڵەکان کوشت و جینۆسایدی کردن بە دڕندەترین شێوازی نامرۆڤانە.
ئەندامی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: ئەو ڕژێمە بێ گۆێ دانە هیچ بەهاو یاسایەک دەستی بە لەناو بردنی میللەتێک کرد لە پێناو کۆتایی هێنان بەناسنامە و بونیان بۆیە هەموو جۆرە تاوانەکانی بەرامبەر گەلی کورد بەکارهێنان، هەرچەندە ڕژێمی لەناو چوی بەغدا بێ جیاوازی لە ناوچەکانی کوردستان دەستی بەو کۆمەڵکوژی و لەناوبردنە کردو کەسی نەپاراست.
دکتۆرە نەهلە قادر گووتیشی: بەپێی هەموو پێوەر و یاساکان جینۆسایدی هەر میللەت و گەلێک تاوانێکی نێودەوڵەتیە و نەفرەت لێکراوە و پێچەوانەی بنەماو ڕیکەوتنامەکانی مافی مرۆڤە، ئەگەرچی دوای چارەگە سەدەیەک دوای لەناو چونی ئەو ڕژێمە هێشتا ڕوفاتی سەدان کەس لە ئەنفالکراوان نەدۆزراینەوەو نەگەڕێنراوەنەوە خاکی خۆیان و کەس و کاریان تا ئێستاش لە چاوەڕوانی ئەوانن.
هەروەها دکتۆرە نەهلە قادر ئەفەندی، ئەندامی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لیرەوە داوا لە حكومەتی عیراقی فیدڕال دەكەین هەموو هەوڵێک بداڕ بۆ دۆزینەوەو گەڕانەوەی ئەو ڕوفاتانەوە چونكە ئەرکی حکومەتی عێڕاقە بەو کارە هەڵسێ بەهەماهەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەم رۆژەدا سەری ڕێزو نەوازش بۆ قوربانیانی ئەنڤال کراو دادەنوێنین و وفاو دڵسۆزی بۆ کەس و کارەکانیان دووپات دەکەینەوە.
رێباز یونس