zagros news agency

کەشناسی : لەهەندێ ناوچە ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیه

 

ئەمڕۆ دوو شەممە 15- 04- 2024
کەش/ ئاسمان هەور بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت , لەگەڵ ئەگەری تاوە باران و بروسکەی کەم کەم لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم (ناوچە سنووریەکان و قەزای شەنگال و دەوروبەری ) وە هەندێک لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک , وە هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک لەناوچەکانی باشوور و رۆژئاوای هەرێم هەیە, وە لەکاتەکانی شەودا کەشەکە جێگیر دەبێتەوە و ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆرێت.
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 10 – 25 )کم/س دەبێت .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما /کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1-3 ) بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین / 7 – 9 کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی سێشەممە 16- 04- 2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵە هەوری جیاجیا.
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما /بەرز دەبێتەوە بە نزیکەى( 1-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .
مەوداى بینین / 9 – 10 کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 27
سلێمانی : 25
دهۆک : 25
زاخۆ : 26
هەڵەبجە : 25
کەرکوک : 29
سۆران : 24
حاجی ئۆمەران : 15
گەرمیان : 30

بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى
بەشی پێشبینی
2024-04-15

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌ولێر.. پێگه‌یه‌كی شوێنەواری كۆن لە باغلومناره‌ی هەولێر دۆزرایەوە

سەڵاح

سەرۆكی حكومەت سەنتەری پشکنینی کۆمپانیای تۆیۆتا لە دهۆك دەکاتەوە

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەكات

دڵشاد