zagros news agency

د. گوڵموراد مورادی نووسەر و لێکۆڵەری کورد کۆچی دوایی کرد

دکتۆر گوڵموراد مورادی، نووسەر، وەرگێڕ و لێکۆڵەری ناوداری کورد، لە تەمەنی 96 ساڵیدا لە شاری هایدلبێرگی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

مورادی کە لە ساڵی 1930 لە شاری سەرپێڵی زەهاو لەدایکبووە، رۆژی 3ی کانوونی دووەمی 2026 کۆچی دوایی کرد. خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا بوو لە زانستە سیاسییەکاندا و چەندین بەرهەمی گرنگی بە زمانەکانی کوردی، ئەڵمانی، فارسی و ئینگلیزی لە دوای خۆی جێهێشتووە.

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەم لێکۆڵەرە یارسانییە، سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و دۆستانی کرد. لە گرنگترین بەرهەمەکانی مورادی؛ “بزووتنەوەکانی گەلی کورد لە مەهاباد”، “مێژووی یارسانەکان” و “مێژووی کورتی ئایینەکان”ـن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێد شیرەن کار لەسەر 5 ئەلبوومی نوێ دەکات

ART

داهاتی “It Ends with Us” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

مەهدی ئومێد یەکێک لە ناوە دیارەکانی سینەمای کوردی کۆچی دوایی کرد

ART