zagros news agency

ئیسرائیل لە نێو خاکی سووریا بازگەی کاتیی داناوە

 

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، لە چوارچێوەی بەردەوامیی جووڵەی لەشکرکێشیی ئیسرائیل لە باشووری سووریادا، سەربازانی ئەو وڵاتە بە ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە چوونەتە دەڤەری قونەیترا.
ئیسرائیل بە ئامانجی پشکنینی هاتووچۆی هاووڵاتییان، ڕێبەندێکی سەربازیی کاتیی لە گوندی سەیدا داناوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕاگەیەندراون، دوای دانانی ئەو ڕێبەندە، سەربازانی ئیسرائیلی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییان و دەستیان بە پشکنینی ماڵەکان کردووە. دوای تەواوبوونی پشکنینەکان، بۆ بارەگا و خاڵەکانی خۆیان لە جۆلان گەڕاونەتەوە.
لە هەفتەی ڕابردووشدا، ئیسرائیل ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی سیڤیلی گولەباران کردبوو، کاتێک لە نێو زەوییەکانی کشتوکاڵی گوندی ڕفید لە باشووری قونەیترا گژوگیا کۆ دەکردنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پلاندانانی عێراق: رێژەی هەڵاوسان بۆ 3.1% دابەزیوە

سەڵاح

داهاتی “Avatar: Fire and Ash”زیاتر لە یەک ملیار و 485 ملیۆن دۆلارە

ART

ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کار: شەڕی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ملیۆنان هەلی کار لەناو دەبات

یاسین