رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای وه‌ڕگرتنی ئه‌رك وبه‌رپرسیاریه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی،به پلان وبه‌رنامه‌ی ورد له‌بواری خزمه‌تكردن وبهرهپێشبردنی كوردستان له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه و به بێ جیاوازی و بێ گوێدانه كاری حزبی وناوچهگهڕێتی به‌ڵكو خزمه‌تی هه‌موو كوردستانیان هه‌ر له هه‌ڵه‌بجه‌وه تا زاخۆ و هه‌موو پێكهاته‌كه جیاوازه‌كان كاره‌كانی ده‌ستپێكرد ؛ستراتیژ و مێراتێكی گرانبه‌هایه ئه‌وه‌یش شانازیكردنه به خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك گه‌وره‌ترین شانازی ، ئه‌وه‌یش مه‌سروور بارزانی ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ، هه‌روه‌ها سه‌رۆك مسعود بارزانی ، پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی كوردستانه ، چونكه ئێستا قۆناغی شۆڕشی ئاوه‌دانی ودیموكراسیییه و خاوه‌نی ئه‌زموونێكی 34 ساڵه‌ین ، حكوومه‌ت له دوای حكوومه‌ت و هه‌ڵبژاردن له‌دوای هه‌ڵبژاردن هه‌ڵگری ئامانجێكی پیرۆزه ، پێوسته خه‌ڵكی كوردستان خزمه‌تی زیاتر بكرێت چونكه شایانێتی و دوای ده‌یان ساڵ ژێر ده‌سته‌یی و ئاواره‌یی و ماڵوێرانی ئێستا هه‌موو هیواكان له سه‌ر حكوومڕانی كوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی به ڕێگه‌ی خزمه‌تگوزای زیاتر و پێشخستنی كوردستان زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو بێنێت
ئامانج و ستراتیژی ئه‌م ڕێباز و قوتابخانه‌یه به پێی مێژوو و كردار دیار وبه‌رچاوه ، له رووی به‌رپرسیاریه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیشه‌وه به سیاسه‌تێكی ژیرانه و دیپلۆماسی و دهوڵهمهتمدارییهوه هه‌میشه هه‌وڵیانداوه گه‌لی كورد یه‌كرێز و ته‌با بێت ،ئه‌وه‌ش له‌هه‌نگاوه ژیرانهكانی مه‌سروور بارزانی ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه ، سیاسه‌تێكی دروست و هاوپه‌یمانییه‌كی گشتی ونه‌ك تهنهایهكلایهن ؛ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه به بیروباوه‌رێكی دیموكراسیخوازه وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی ژیر و خاكه‌ڕای بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ؛ ئه‌نجامدانی ده‌یان پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ هه‌موو شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان ، ئاماژه‌یه به‌و راستییه‌ی هه‌رگیز به بیرێكی حزبی و ناوچهگهڕێتی كار‌و هه‌نگاویی نه‌ناوه ، ئامانجی خۆپه‌رستی و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ت و سامان وه‌ك هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان نه‌بووه به‌ڵكو هه‌موو ئامانج خزمه‌تكردنی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی وگه‌یاندنی ئاستی پێشكه‌وتنی وڵاته‌كه‌یه‌تی له هه‌موو بواره‌كاندا بۆ ئاستی وڵاتانی پێشكه‌وتوو و گه‌شه‌سه‌ندووی جیهان
مه‌سروور بارزانی ، وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی ژیر و كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی ،ده‌وڵه‌تمه‌دارێكی ژیر ، خه‌ڵكی كوردستان به هیوای وئومێده‌وه ده‌روانه هه‌نگاوه‌كانی و پشتیوانی ده‌كات ،چونكه باش ده‌زانن كه سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان به‌كارو هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی زۆرینه ده‌كات نه‌ك ناوچه‌كه و شوێنكی دیاریكراو ، نه‌ك ته‌نها خزمه‌تكردنی حزبه‌كه‌ی وناوچهیهك ، ئه‌و هه‌نگاو وكاره خزمه‌تگوزاریی و گه‌شه‌سه‌ندووانه ترسی له ناو نه‌یارانی كورد دروستكردووه و رۆژ به رۆژیش ئه‌و حزب ولایه‌نانه‌ی كه ته‌نها له چوارچێوه‌ی دروشم‌دا خۆلیان ده‌كرده چاوی خه‌ڵكه‌وه تووشی بێ ئومێدی كرد و هه‌موو خه‌ونه‌كانیان بۆ لاوازكردنی ئه‌م قه‌واره‌یه شكستپێهێنا ، كاروانی ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنی كوردستان نه‌وه‌ستا ، به گه‌واهیده‌ری هه‌موو چاودێرانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی كاروپرۆژهكانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان مه‌سروور بارزانی ، له بواری ئیداریی و چاكسازی و خزمه‌تگوزاری له كابینه‌ی نۆیه‌مدا ، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌میدا تا ئێستاش كه به‌ره‌و كابینه‌ی ده‌یه‌م هه‌نگاو ده‌نێت ،ئه‌و راستییه‌یان سه‌لماندووه ، مه‌سروور بارزانی وه‌ك دهوڵهتمهندارێكی ژیر و به‌هێز و به پشت به‌ستن به خوا و جه‌ماوه‌رێكی دڵسۆز زۆر دیموكراسیانه و دڵسۆزانه و بێ جیاوازیانه كار ده‌كات بۆ خزمه‌تكردنی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی و به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی .

