راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی ئه‌مرۆ گرنگ ده‌بێت چونكه دۆخی ناوچه‌كه ئه‌وه‌مان لێده‌خوازێت كه به‌یه‌كه‌وه هه‌نگاو بۆ پرسه گرنگه‌كان بنێین.
عارف رووشدی، بۆ زاگرۆس گوتی: “ئه‌مرۆ شاندی دانووسانكاری پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه و كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆك كۆمار و بابه‌تی پێكهێنانی حكوومه‌ت و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه و ئومێده‌وارین بگه‌نه رێككه‌وتن چونكه دۆخی ناوچه‌كه ئه‌وه ده‌خوازێت پێكه‌وه هه‌نگاو بنێین”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: زۆر گرنگ ده‌بێت پارتی و یه‌كێتی به‌هاوبه‌شی له‌م قۆناغه له‌به‌غدا هه‌نگاو بنێن.

