zagros news agency

برادلی کوپەر وەڵامی دەنگۆکانی نەشتەرگەری جوانکاری دایەوە

ئەکتەر و دەرهێنەری ناودار برادلی کوپەر، لە تەمەنی ٥١ ساڵیدا، دواجار هاتە دەنگ سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لەم دواییانەدا لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکرابوونەوە و تۆمەتباریان دەکرد بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری. 

کوپەر لە میانی بەشداریکردنی لە پۆدکاستی “Smartless”دا بە شێوازێکی گاڵتەئامێز باسی لەوە کرد کە هەندێک کەس پێی دەڵێن “زۆر باش دەردەکەویت” وەک تانەیەک بۆ نەشتەرگەری، بەڵام ئەو هەموو ئەو قسانەی ڕەتکردەوە. 

هاوڕێکەی، ویڵ ئارنێت، بە توندی بەرگری لێکرد و ڕایگەیاند کە کوپەر هیچ جۆرە نەشتەرگەرییەکی نەکردووە. 

کوپەر ئاماژەی بەوەش کرد کە تەنها گۆڕانکارییەک کە کردبێتی بۆ فیلمی “Maestro” بووە کە تێیدا لووتێکی دەستکردی بەکارهێناوە بۆ بەرجەستەکردنی کەسایەتی مۆسیقار لیۆنارد بێرنشتاین.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر پێشانگەی هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم ئەلسەعیدی کرایەوە

ART

سەرۆککۆماری ئێران مەرجەکانی ئەمریکا بۆ دانوستان ڕەت دەکاتەوە

سەڵاح

عەتا رەئوف : هەلەبجە بۆ پارتی تایبەتە و گرنگی خۆی هەیە

گوران