zagros news agency

سلۆت؛ لە ئاستی یاریزانەکانم رازیم

 

ئارنی سلۆت پاش بردنەوەیان لە بارنیسلی وتی کە تیپی بەرامبەر بەرگرییەکی باشیان ئەنجام دەدا هەربۆیە ئاساییە گۆڵکردن دوابکەوێت بۆ خولەکەکانی کۆتایی.

وتیشی بەگشتی لە ئاستی سەرجەم یاریزانەکانم رازیبووم و یارییەکی باشیان ئەنجامدا لەهەموو روویەکەوە،راهێنەرە هۆڵەندییەکە جەختی لەوەکردەوە کە گۆڵەکەی دۆمینیک سۆبۆسلای زۆرنایاب بوو زۆرقورسە لە راهێنانەکانیش هاوشێوەی ئەو گۆڵە تۆماربکرێت.

ئارنی سڵۆت درێژەی بەقسەکانیدا و ئاماژەی بەوەکرد کە یارییەکانی جام جیاوازن لە خول، بەڵام ئەوەی گرنگە بتوانین لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئاستی بەرز و یاری باش ئەنجام بدەین.

لە کۆتاییدا راهێنەرەکەی لیڤەرپوڵ وتی کە هێشتا پاڵێوراون بۆ بەدەست هێنانی نازناوەکان چونکە خاوەنی یاریزانی باشن و دەتوانن لەسەرجەم رکابەرەکانیان ببنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆدریگۆ بڕیاری کۆتایی خۆیداوە لەسەر یاری کردنی بۆ ڕیاڵ مەدرید

یاسین

ڕیاڵ مەدرید و کڵۆپ لەیەکتری نزیکن

یاسین

هەشت یاریزانی مانچستەر یونایتد لە ڕووبەڕووبوونەوەی فێنێرباخچە دادەبڕێن

یاسین