zagros news agency

ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە چارەسەری پرسی کورد لە سوریا

بەهرە محەمەد

هەر لە سەرەتای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد وهاتنی ئەحمەد شەرع یەکێک لە ئەجینداکانی شەرع دوای ڕووخانی ئەسەد پەلاماردانی کورد بوو لە باکووری سوریا بە تایبەتی لە حەلەب و دواتر لە شوێنەکانی تری ڕۆژهەلاتی فورات، بەڵام سەرکردایەتی هەرێم هەر زوو لە ڕێگەی هەوڵە دیبلۆماسیەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و ڕۆژئاوا لە خەمی پاراستنی کورد بوون لەم هەوڵەشدا سەرکەوتووبوون لە پاراستنی کورد لە جینۆسایدکردن و شەڕکردن لەگەل گرووپەکانی حکومەتی سوریای دوای ئەسەد .
نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم ڕۆلێکی یەکجار گەورەی بینی لە پاراستنی کورد دوای ڕژێمی ئەسەد ،هەر لەسەرەتای ڕووخانی ئەسەد خودی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ تورکیا گفتوگۆی جدی کرد بۆ پاراستنی کورد لە حەلەب لەگەل ئەحمەد شەرعیش لە گفتوگۆ بوو بۆ ڕێگریکردن لە دروست بوونی شەڕو پێکدادانی سەربازی لەنێوان حکومەتی سوریاو هێزە کوردیەکان ،جگە لەمەش بەهەوڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بوو کە هانی ئەمریکیەکانی دا کە لە کۆبانێ بنکەی سەربازی دابنێن بۆ ئەوەی دووربێت لە پەلەماردانی گروپەکانی نزیک لە تورکیا لەم هەولەشدا توانرا کۆبانێ بە پارێزراوی بمێنێتەوە لە داگیرکردن ، چونکە بەر لە پەلاماردانی گروپەکانیش تورکیا بەرنامەی هەبوو بە درێژای سنووری ڕۆژئاوا و بە قوڵایی پێنج کیلۆمەتر داگیر بکات وەک بەشێک لە پاراستنی ئاسایشی خۆی،
جگە لەمانەش خودی نێچیرڤان بارزانی بوو بەردەوام لە کۆنفرانسە نێودەوڵەتیەکان و هەوڵە دیبلۆماسیەکانیدا لە هەوڵی چارەسەری پرسی کورد بووە لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامیش لەپەیوەندیدا بووە لە گەڵ سەرۆکەکانی ڕۆژئاوا بۆ ئەوەی پشگیری کورد بکەن لە باکوری سوریا تا مافەکانی بەدیبهێنرێت لە داهاتووی سوریا هەر ئەم هەوڵانەش بوو کە خودی تۆم باراک نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا سوپاسی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بکات بۆ ئەو هەوڵانەی کە داویەتی لە پێناو چەسپاندنی ئاشتی لەسوریا ، دواتریش وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لەسەر ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی دا نامەیەکی ئاراستەی سەرۆکی هەرێم کرد و سوپاسی کرد لە ڕۆڵبینین لە چارەسەرکردنی کێشەکان لە ناوچەکەدا ،
نێچیرڤان بارزانی بەردەوامیش لە پەیوەندی دابووە لەگەڵ مەزلوم عەبدی و سەرکردایەتی کورد لە سوریا و تێبینی و ڕێنمای گرنگی پێداون بۆئەوەی کورد پێگەی دیاری هەبێت لە داهاتووی سوریا و ڕێگریکردن لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوانەی کە دژ بە مافی کوردن لە داهاتووی سوریا هەر ئەم هەوڵانەی بوو کە خودی مەزلوم عەبدی و ساڵح موسلیم لە چەندین دیدارو لێدوانەکانیاندا سوپاسی خودی نێچیرڤان بارزانیان کرد بۆ ئەو ڕۆلە گرنگەی کە لە پاڵپشتی کوردانی ڕۆژئاوا بینیویەتی و بەردەوام لە خەمی کورد بووە لە سوریا .
شەڕی حەلەب و ڕۆلی سەرکرایەتی کورد ، دوای پەلاماردانی کوردان لە حەلەب و گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە هەر زوو سەرۆک بارزانی ناڕەزای دەربڕی و دژی شەڕو کۆمەڵکوژی کوردان هەڵوێستی جدی نیشان داو دژی ئەو پەلامارە سەربازیە بوو هەر دوای ناڕەزایەتییەکان خودی ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا پەیوەندی بە سەرۆک بارزانی کرد و تەئکیدی لە مافی کوردان کردەوەلە سوریاو گفتوگۆکرا بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە سوریا دواتریش خودی تۆم باراک نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بارزانی ئەنجامدا و گفتوگۆ کرا لە بارەی ڕاگرتنی شەڕ لە حەلەب و ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژی کوردان کە سەرۆک بارزانی لەبارەی پرسی کورد داکۆکیکارێکی گەورەی نەتەوەییە دژی کوشتن و چەوساندنەوەی وپێشێلکاریەکانی مافی کوردە لە هەموو جیهان.
بەهەوڵی هەموو لایەک شەڕەکە وستاوە و دوای شەڕی حەلەبیش پێشهاتی نوێ هاتوونەتە دی و چاوەڕێ دەکرێت کە ئاشتی هەمیشەیی لە سوریا جێبەجێ بکرێت و مافی کوردان بدرێت.
ئەوەی گرنگە سەرکردایەتی هەرێم ڕۆڵێ گەورەی بینیوە لە پاڵپشتی برایانی لە ڕۆژ ئاوای کوردستان بە تایبەتی جەنابی سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم ، دلنیاشم لەوەی کە پەیام بە حکومەتی سوریا و تورکیاو ئەمەریکاش دراوە لەسەر پرسی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و سەرکردایەتی هەرێم لەهەوڵی چارەسەری بنەڕەتیە بۆ پرسی کورد لە سوریای داهاتوو ، دڵنیاشم ئەگەر شەڕ رووبدات و درێژە بکێشێت ئەوا کورد لە باشورو لە هەموو دەوڵەتانی تری ڕۆژئاوا بەجدی دەبنە داکۆکیکار و هێزی فشار تا ڕێگری بکەن لە کۆمەڵکوژی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان ، دەبێت جیهان و ناوچەکەو حکومەتی سوریاش لەوە تێبگات کە بە شەڕ ناتوانێت کورد لەناوببات و مافی کورد پێشێل بکات چونکە سەردەمەکە گۆڕاوەو هەموو جیهان شاهێدی قارەمانی و قوربانیدانی کوردانن لەبەرامبەر داعش و ڕژێمی ئەسەد بۆیە لە بەرژەوەندی سوریاو ناوچەکەیە کە پرسی کورد لەڕێگەی ئاشتی و دیالۆگەوە چارەسەر بکەن و مافی کورد پارێزراو بێت لە سوریای داهاتوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاڵا سیمبوڵ وشانازى نەتەوەى کوردوکودستان

سەڵاح

چەند سەرنجێك لەبارەی ھەردوو بڕیاری کۆتا و مووچە

دڵشاد

“ناسنامەی پارتی کوردستانیە و کارەکانمان ئاوەدانیە”

دڵشاد