شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به پێی هه‌مواری سێهه‌می یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ژماره ١ ی ساڵی ٢٠٠٥، مادده‌ی یه‌که‌م:(سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پاش ناونانی له لایه‌ن په‌ڕله‌مانی کوردستانه‌وه، کاندید بۆ سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕاده‌سپێرێت، بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی وه‌زاری، له ماوه‌یه‌کدا که له ٣٠ ڕۆژ تێپه‌ڕ نه‌کات).به هیچ جۆرێک باسی له‌وه نه‌کردووه، که هاوپه‌یمانی په‌ڕله‌مانی زۆرینه ڕاده‌سپێرێت.
به‌سام عه‌لی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌نووسێت: “وه‌ک عورفێکی یاسایی، نۆ کابینه‌ی ڕابردوو له هه‌رێمی کوردستان، لیستی زۆرینه‌ی هه‌ڵبژاردن ڕاسپێردراوه، واته ئه‌و حیزبه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا زۆرترین کورسی به‌ده‌ستهێناوه له لایه‌ن سه‌رۆکی حیزبێکه‌وه، باس له‌وه کرا، که بڕیارێکی دادگای ده‌ستووری هه‌یه، پێویسته هاوپه‌یمانی زۆرینه‌ی ناو په‌ڕله‌مان ڕابسپێردرێت بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی حکوومه‌ت.
ئه‌وه‌شی ده‌خاته‌روو: له کاتێکدا ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای ده‌ستووری بۆ ته‌فسیری مادده‌ی ٧٦ ی ده‌ستووری عێراق بوو، که تایبه‌ته به چۆنیه‌تی پێکهێنانی کابینه‌ی حکوومه‌تی عێراق، نه‌ک حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه له مادده‌ی ٧٦ ی ده‌ستووری عێراق، به ڕوونی دیاریکراوه (که کوتله‌ی زۆرینه‌ی ناو په‌ڕله‌مان) ڕاده‌سپێردرێت بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی حکوومه‌تی عێراق به پێی ده‌ستووری عێراق، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به پێی یاساکانی هه‌رێمی کوردستان پێکده‌هێنرێت، نه‌ک یاسا عێراقییه‌کان، که ئه‌ویش (یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه)، وه له نۆ کابینه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم له ڕابردوودا، کاندیدی ئه‌و حیزبه ڕاسپێردراوه، که زۆرترین کورسی له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا به‌ده‌ستهێناوه.
به‌سام عه‌لی باس له‌وه‌ش ده‌كات كه گه‌ر بێت و سێ جار په‌ڕله‌مانی کوردستان، له سێ واده‌ی ٣٠ ڕۆژی یه‌ک له دوای یه‌کدا متمانه‌ی به کابینه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نه‌دا، ئه‌وا له‌و کاته‌دا، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، په‌ڕله‌مان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌دات ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه، له هه‌ر سێ واده ٣٠ ڕۆژییه‌که‌دا، هه‌مان کاندید ڕابسپێرێته‌وه.

