zagros news agency

په‌یامێک له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

پێشوازی لە مەرسوومی دوێنێی بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی کۆماری سووریا دەکەم. داننان بە کورد وەک پێکهاتەيه‌كى ڕەسەن و پاراستنی مافه‌كانى، هەنگاوێكی گرنگى سياسى و ياساييى دروسته‌ بۆ بنیاتنانی سووریای نوێ و مسۆگەرکردنی مافی هەمووان.

ڕێزگرتن لە فرەیی و یەکسانی وەک سەرچاوەی هێز، نەک هۆکاری دابەشبوون، بنەمای سەقامگیری و ئاشتییە و پێکەوەژیانی نیشتمانی بەهێز دەکات. له‌ كاتێكدا ئه‌م مه‌رسوومه‌ به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنين، دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ بەهای تەواوەتیی ئەم بڕیارانە له‌وه‌دايه‌ بکرێنە یاسای بەکار و لە دەستوورى داهاتووى سووريادا جێگير بكرێن بۆ ئەوەی پارێزراو و بەردەوام بن.

پشتیوانیی هەر هەوڵێک دەکەین بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێک له‌ سووریا کە هەموو پێکهاتەکان بێ جیاوازی و پەراوێزخستن لەباوەش بگرێت، تیایدا مافه‌ سیاسی و کولتوورییه‌کانی هه‌مووان مسۆگه‌ر و پارێزراو بن و ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌ به‌هێز بكات.

بۆيه‌ داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین دوور لە توندوتیژی، پێکەوە کار بكه‌ن بۆ دانانی میکانیزمی ڕوون بۆ جێبەجێکردنی ئەم مەرسوومە و گۆڕینی بۆ سیاسەت و کرداری بەرجەستە. هه‌روه‌ها دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو هاوكارييه‌ك له‌پێناو ئاشتى و سه‌قامگيريدا ئاماده‌يه‌.

نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
2026/1/17

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەکات

یاسین

لە 2003وە تا ئێستا 1459 ملیار دۆلار لە عێراق دزراوە

سەڵاح

کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی لەبارەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران دواخرا

سەڵاح