zagros news agency

ئینتەر میلان چاوی لە هاری ماگوایەرە

 

یانە ئینتەر میلان پلانیان داناوە سوود لەو یاریزانانە وەربگرن کە گرێبەستەکانیان کۆتایی پێدێت و دەبنە یاریزانی خۆڕای،رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە نێرات زۆری لە ئێستاوە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی هاری ماگوایەر خستووەتە کار.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ماگوایەر بڕیاریداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ مان یونایتد نوێ نەکاتەوە، بەمەش هاوینی داهاتوو دەبێتە یاریزانێکی ئازاد و هەر یانەیەک بیەوێت بیگوازێتەوە پێویستی تەنها بە رازیکردنی خۆیەتی.

لەلایەکیترەوە تەنها ئینتەر میلان ئارەزووی کڕینی ئەو یاریزانەی نییە بەڵکوو ناپۆلی و فیرۆنتیناش لە نزیكەوە چاودێری بارودۆخی ماگوایەر دەکەن،بەرگریکارە ئینگلزییەکە لەگەڵ شەیتانە سوورەکان بەشداری 256 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 17 گۆڵ و نۆ ئەسیست تۆماربکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

نۆتینگام سیتی تووشی شۆک کرد و گەیشتە پلەی سێیەم

یاسین

دی بڕۆین دڵتەنگە

یاسین

هانس فلیک:ڕووداوی بێلینگهام ئەوەی ڕوویدا بێ ڕێزی بوو

یاسین