zagros news agency

سۆفی تێرنەر دەبێتە “لارا کرۆفت”ی نوێ لە زنجیرەی “Tomb Raider”

پلاتفۆرمی “پراین ڤیدیۆ” یەکەم وێنەی زنجیرەی تەلەفزیۆنی چاوەڕوانکراوی “Tomb Raider”ی بڵاوکردەوە،  تێیدا “سۆفی تێرنەر” ڕۆڵی کارەکتەری ئەفسانەیی “لارا کرۆفت” دەبینێت. 

ئەم پڕۆژەیە کە لە ئایاری ٢٠٢٤ەوە گڵۆپی سەوزی بۆ داگیرساوە، هەوڵێکی نوێیە بۆ گێڕانەوەی چیرۆکی ئەم شوێنەوارناسە ئازایە. تێرنەر دوای ئەنجێلینا جۆلی و ئەلیسیا ڤیکاندەر، سێیەم ئەکتەری دیارە کە ئەم ڕۆڵە بەرجەستە دەکات. 

زنجیرەکە کۆمەڵێک ئەکتەری بەتوانای وەک سیگۆرنی ویڤەر و جەیسۆن ئیسحاق لەخۆدەگرێت.

هاوکات لەگەڵ زنجیرە تەلەفزیۆنییەکە، هەوادارانی یارییە ڤیدیۆییەکان چاوەڕێی دوو وەشانی نوێی یارییەکە دەکەن بە ناوەکانی “Legacy of Atlantis” و “Catalyst” کە بڕیارە لە ساڵانی ٢٠٢٦ و ٢٠٢٧ بڵاوبکرێنەوە. 

لارا کرۆفت کە لە ساڵی ١٩٩٦ەوە وەک ئایکۆنێکی یارییە ئاکشنەکان ناسراوە، ئێستا لە ڕێگەی ئەم زنجیرە نوێیەوە جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە ناو جیهانی دراما و سەرکێشییەکان، ئەمەش چاوەڕوانییەکی زۆری لای بینەران دروست کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The World Of John Wick: Ballerina” لە سینەماکاندا

ART

کیلەر سکۆت فۆرنیس کۆچی دواییکرد

ART

پێشانگەی (جەستەیەک لە تاراوگە) لە هەولێر كرایەوە

ART