zagros news agency

راوێژکارێکی سوودانی: ئەو وشکەساڵییەی کاریگەریی لەسەر عێراق و تورکیا هەیە گەیشتووەتە 60%

 

حکوومەتی عێراق رایگەیاند، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاو لەگەڵ تورکیا پێویستی بە ڕێککەوتنێکی دیکەی جیا هەیە.

تورهان موفتی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئاو، رایگەیاند، “ئەو وشکەساڵییەی کاریگەری لەسەر عێراق و تورکیا هەیە گەیشتووەتە 60%”، ئاماژەی بەوەشکرد “بارانبارین لە عێراق بەراورد بە پێشوو کەمبووەتەوە.”

 

ئەو راوێژکارەی سوودانی گوتیشی، “ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ تورکیا واژۆکراوە، لە بنەڕەتدا یاداشتێکی لێکتێگەیشتنە کە بریتییە لە دامەزراندنی ژێرخانی پەیوەندیدار، بەتایبەتی نۆژەنکردنەوەی دامەزراوە ئاوییەکان و زەوییە کشتوکاڵییەکان، هەروەها پرۆژەکانی دیکە کە لەلایەن دەستە جێبەجێکارییەکانی عێراقەوە پەرەی پێدراوە و لەلایەن کۆمپانیا تورکییەکانەوە بە هاوبەشی لەگەڵ عێراق جێبەجێکراون.

باسی لەوەشکرد، بۆ تەرخانکردن و دابینکردنی دارایی بۆ ئەو پرۆژانەی لە رێێکەوتنەکەدا هاتووە، سندوقێکی هاوبەشی عێراقی-تورکی دادەمزرێندرێت و داهاتەکەی لە فرۆشی نەوت وەردەگیرێت.

 

ڕوونیشیکردەوە، “جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە پێویستی بە ڕێککەوتنێکی جیا هەیە دوای تەواوبوونی بڕگەکانی ڕێککەوتنی چوارچێوە، کە بریتی دەبێت لە تەرخانکردنی ئاو لەسەر بنەمای فۆرمولێک کە گەرەنتی پێویستی ئاوی عێراق دەکات.”

هەواڵی پەیوەندیدار

7900 کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن

سەڵاح

مایکرۆسۆفت خۆی وەک پێشەنگی سەرەکی AI جیهان جێگیر دەکات

یاسین

مه‌سرور بارزانی: ئامانجی هه‌مه‌چه‌شنكردنی ئابووری پابه‌ندبوونه‌ به‌ جۆرێكی داهات

سەڵاح