ئاڵۆزیەکانی ئەم دواییەی جیهان هەمووانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردوە و ئەڵمانیا و فەڕەنساش هەڕەشەی کشانەوە دەکەن لە مۆندیال،کە پێیانوایە ترامپی سەرۆکی ئەمریکا بەرپرسە لەم ئاڵۆزیانە و فیفا ئەگەر دەیەوێت مۆندیالێک بەئاسوودەیی بەڕێوەبچێت،دەبێت مافی میوانداری لە ئەمریکا وەرگرێتەوە.
لای خۆیەوە وەزیری وەرزشی فەرەنسا مارێنا فێراری ڕایگەیاند؛تاکو ئێستا هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیەمان نەداوەتەوە بەڵام دەکرێت ئێمە چاوەڕێی داهاتوو بکەین،چونکە ئەگەر بزانین شتێک دەبێت زیانی هەبێت ئێمە قسەی خۆمان دەبێت و بڕیاری کۆتایی دەدەین.
لای خۆشیانەوە ئەڵمانیەکان دەڵێن؛دەبێت فیفا مافی میوانداری لە ئەمریکا وەرگرێتەوە و مۆندیال تەنها لە مەکسیک و کەنەدا بەڕێوەبچێت،لەکاتی هەبوونی هەر کێشەیەکی گەورە فیفا بەرپرسە و ئێمە بەردەوام لێکۆڵینەوەی خۆمان دەکەین تاکو کۆتا بڕیار بدەین.
“سەرکار ڕێبوار”

