zagros news agency

سوپای ئیسرائیل هێرشی کرده سەر چەندین ناوچەی غەززە

 

سوپای ئیسرائیل لە درێژەی پرۆسەی پێشێلکردنی ئاگربەست لە کەرتی غەزە، چەندین ناوچەی کردە ئامانجی هێرشی ئاسمانی و زەمینی.

بە گوتەی شایەتحاڵان، بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە سوپای ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر خاڵە جیاوازەکانی شاری غەزە، کەمپی پەنابەرانی بوریج و شاری خان یوونس. سوپای ئیسرائیل ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری خان یوونسی بۆردوومان و تۆپباران کردووە، هەروەها ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی سوپای ئیسرائیلیش تەقەیان لە هاووڵاتییانی مەدەنی کردووە.

لەلایەکی دیکەوە، ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کەمپی پەنابەرانی بوریجیش کراونەتە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل. لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەزە، گەڕەکەکانی زەیتوون و شوجاعییە کەوتوونەتە بەر هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانی تۆپخانەکان و بەپێی ڕاپۆرتەکان دەنگی تەقینەوەی یەک لەدوای یەک لەم ناوچانەدا بیستراوە. تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە زیانی گیانیی ئەگەری یان برینداربوونی هاووڵاتییان بەهۆی ئەم هێرشانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌

یاسین

ئیسرائیل و حەماس بۆ “هێرشی نوێ لە کەرتی غەزە” پلان دادەڕێژن

یاسین

ئێران ناوی حەوت بەرپرسی سەربازیی دیکەی بڵاوکردەوە کە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژران

سەڵاح