zagros news agency

“Fire and Ash” ملیارێک و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار تێدەپەڕێنێت

فیلمی سینەمایی “Avatar: Fire and Ash” کە لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای سەدەی بیستەمە، بەردەوامە لە درەوشانەوە لەسەر شاشەی سینەماکانی جیهان.

داهاتی فیلمەکە گەیشتە یەک ملیار و ٣٣٣ ملیۆن و ٣٧ هەزار دۆلار. ئەم بڕە دابەش بووە بەسەر ٣٧٣ ملیۆن دۆلار لەناوخۆی ئەمریکا و ٩٥٩ ملیۆن دۆلار لە بازاڕەکانی جیهاندا.

فیلمەکە کە ماوەکەی ٣ کاتژمێر و ١٧ خولەکە، لە دەرهێنانی جەیمس کامیرۆنە و لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە نمایش دەکرێت.

چیرۆکی ئەم بەشە باس لە ڕووبەڕووبوونەوەی خێزانی “جاک و نێیتیری” دەکات لەگەڵ هۆزێکی نوێی “ناڤی” بە ناوی “شەعبی ڕەماد” (خەڵکی خۆڵەمێش) بە سەرۆکایەتی ڤارانجی ئاگرین.

فیلمەکە کۆمەڵێک ئەکتەری ناودار وەک سام وۆرسینگتۆن، کەیت وینسلێت و زۆی سالدانا بەشدارن تێیدا. تەنها لە شەوی سەری ساڵدا، فیلمەکە ٢٣.٧ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە، ئەمەش دەریدەخات کە زنجیرە فیلمەکانی ئاڤاتار هێشتا یەکێکن لە پڕداهاتترین بەرهەمەکانی مێژوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

براد پیت و جێری برۆکهایمەر بە فەرمی بەشی دووەمی فیلمی “F1” ڕادەگەیەنن

ART

تۆم هۆلاند رۆڵی رۆمیۆ لە بەرهەمێکی شانۆییدا دەگێڕێت

ART

داهاتی “The Boogeyman” لە سینەماکاندا

ART