zagros news agency

یانەیەکی سعودی دەیەوێت بە بەگرێبەستێکی گەورە دیمبێلی بگوازێتەوە ڕیزەکانی

 

بەرپرسانی وەرزشی سعودی الهیلال لە ئێستاوە ئامادەکاریی دەکەن بۆئەوەی لە هاوینی داهاتوودا چەندین ئەستێرەی گەورەی ئەوروپا بگوازنەوە خولی رۆشەن.

تۆڕی سکای سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە کە یەكێک لەو بژاردانەی الهیلال ئارەزووی دەکەن ئۆفەری پێشکەش بکەن عوسمان دیمبلێی فەرەنسی و براوەی باڵۆن دۆرە.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە کە ئامادەن لە گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە زیاتر لە 150 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی پاریس سان جێرمان بکەن و لەهەمان کاتدا مووچەی ساڵانە 100 ملیۆن یۆرۆش پێشکەشی یاریزانە بکەن.

لەلایەکیترەوە تاوەکوو ئێستا پاریس و یاریزانەکە ناکۆکن سەبارەت بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان، چونکە دیمبێلی بەم مووچەیەی ئێستا کە 30 ملیۆن یۆرۆیە ئامادەنییە لە تیپەکەی بمێنێتەوە.

ئەستێرە 28 ساڵانەکە لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە بەشداری 115 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 49 گۆڵ و 37 ئەسیست بنووسێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆتنهام ئامادەیە کۆبۆ بگوازێتەوە یانەکەی

یاسین

فیدراسیۆنی بەڕازیل پەیوەندی بە ئەنچیلۆتی دەکات

یاسین

پرێمەرلیگ.. مانسیتی لەدوا خولەکەکان خۆی لە چنگی ئارسناڵ ڕزگارکرد

یاسین