zagros news agency

مەسرور بارزانی: تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار نەکراوە

 

بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 01ـی شوباتی 2026،  بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێوڕەسمی ساڵیادی ‘شەهیدانی یەکی شوبات’ لە هەولێر بەڕێوەچوو.

لە رێوڕەسمەکەدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاجەگوڵینەی رێز و وەفای لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی یەکی شوبات دانا.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرۆک بارزانی رۆڵی سەرەکیی بینی لە رێککەوتنەکەی هەسەدە و حکومەتی سووریا و هیوای خواست، ئاشتی و سەقامگیری بگەڕێتەوە سووریا و رۆژئاوای کوردستان.

لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماریش، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی باسی لەوە کرد، “هیچ رێککەوتنێک نەکراوە، گفتوگۆکان بەردەوامن و بزانین بە چی دەگەین.”

گوتیشی “بەپێی بەرژەوەندیی باڵاکانی گەلەکەمان بڕیار دەدەین.”

دووپاتی کردەوە، پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دوو پرسی جیاوازن و پێیوایە نابێت تێکەڵ بکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی تەندروستی رێنمایی لەسەر بەکارهێنانی هۆرمۆنی خەوی میلاتۆنین بڵاو کردەوە

سەڵاح

هەناردەی پێداویستییە خۆراکییەکان لە تورکیا بۆ عێراق بە 21% زیادی‌کردووە

یاسین

چه‌ند خانه‌واده‌یه‌كی كوردستان نامه‌یه‌كی هۆشداری ده‌ده‌نه‌ ئه‌مه‌ریكا

یاسین