zagros news agency

بەشێكی مووچەخۆران ئاگادار دەكرێنەوە

بەشێكی مووچەخۆرانی خاوەنپێداویستی تایبەت ئاگادار دەكرێنەوە فۆرمی (هەژماری من) پڕ بكەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیی گەرمیان، بڵاوی كردەوە: “ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەینەوە کە سوودمەندن و هاوکاری کەمئەندامی وەردەگرن لە بەڕێوەبەرایەتیمان، سەرپەشتیاری خاوەن پێداویستیە تایبەتەکە فۆرمی (هەژماری من)یان پڕ نەکردووەتەوە لە زووترین کاتدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن بۆ پڕکردنەوەی (فۆرمی هەژماری من).”

ئاماژەی بەوەش داوە، ئەوانەی فۆرمەكەیان پڕ نەكردووەتەوە دەبێت لە كاتی سەردانیكردندا کۆپیەکی ئەم بەڵگەنامانە بە ڕەنگاو ڕەنگ لەگەڵ خۆیاندا بهێنن:

– کارتی نیشتمانی

– کارتی زانیاری

– ناسنامەی خاوەن پێداویستی تایبەت

– وێنەیەکی مامەڵە

-پاسپۆرت (ئەگەر هەیبێت)

هەواڵی پەیوەندیدار

سێ ئەفسەری پۆلیس لە باکووری ڕۆژاوای پاکستان کوژران

یاسین

هێزه ئەمنییەکانی عێراق لەناو سووریا چەند داواکراوێکیان دەستگیر کرد

سەڵاح

نرخی دراوی ئێران لە دابەزیندا گەیشته ئەوپەڕی خۆی

سەڵاح