zagros news agency

تاران: لە ئەگەری جەنگدا، هەموو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکرێنە ئامانج

گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر جەنگ ڕوو بدات، هەموو بەرژەوەندییە سەربازی و داراییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەکرێنە ئامانج.
ژمارەیەک لە فەرماندەکانی هێزی ئاسمانیی ئێران، ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلیان لەبارەی چۆنیەتیی خۆئامادەکردن بۆ جەنگ ئاراستەی پەرلەمان کردووە.
ئیبراهیم ڕەزایی، گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هەموو جووڵەکانی دوژمنیان خستووەتە ژێر چاوەدێرییەوە و بە هەموو شێوەیەک خۆیان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی لەناکاو ئامادە کردووە.
ڕەزایی گوتی: “ئەگەر ئەمریکا تووشی ئەم هەڵەیە ببێت و هێرش بکات، ئەوا جەنگ بەرۆکی هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە و هەروەها هەموو بەرژەوەندییە سەربازی و داراییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەکرێنە ئامانج”.
گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران، ئاماژەی بە شەڕی ١٢ ڕۆژەی نێوان تاران و تەلئەڤیڤ کرد و ڕایگەیاند، سەرکەوتنیان لەم شەڕەدا ٥٠٪ بووە، کەواتە ئەگەر جەنگ ڕوو بدات و ئێران هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، لە هەنگاوی یەکەمدا ٥٠٪ـی تواناکانی ئەمریکا لەناو دەبەن.
ئیبراهیم ڕەزایی سەبارەت بە توانای مووشەکی و بەرگریی وڵاتەکەی جەختی لەوەش کردەوە، توانای سەربازییان زۆر لەوە زیاترە کە نمایشیان کردووە و بەراورد بە کاتی پێش شەڕی ١٢ ڕۆژە بەهێزترن.

هەواڵی پەیوەندیدار

لێدوانی جیاوازی سەرۆک‌کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئەمریکا

یاسین

ئەمریکا ناسنامەی سەربازە کوژراوەکانی ئاشکرا کرد

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت: هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە نموونەیەکی گەشی میواندۆستی و پەناگەیەکی ئارام دەمێنێتەوە بۆ هەموو ئەوانەی لە ترسی ستەم و تیرۆر و تۆقاندن ڕووی تێدەکەن

یاسین