حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2/3، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری ئەبوزەبی لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو کۆ بووەوە.
“هەردوولا جەختیان لە پێویستیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە”.
ئاماژە بەوەش دراوە: تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی دۆخی گشتیی عێراق و دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی سووریا و ناوچەکە.

