ئەمەش دەقەکەیەتی:
بۆ سەرۆك و جێگر و ئەندامانی مەڵبەندی گشتی و تەواوی نووسەرانی كورد
(56) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نووسەرانی كورد لە ئێوەی بەڕێز و تێكڕای نووسەرانی كورد لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵاتدا پیرۆز بێت. نووسەران هەردەم دەنگی نەتەوە و نیشتمان و زمانحاڵی ویژدان و خواستی ڕەوای نەتەوەکەمان بوونە، لەم ڕۆژگارەشدا سەرقافڵەی داهێنان و سوارچاكی پاراستن و گەشەپێدانی زمان و كولتوورن.
لە هەموو هەلومەرج و سەردەمێكدا، نووسەرانی كورد ڕۆڵی كارا و كاریگەریان لە هۆشیار كردنەوەی میللەتەكەماندا هەبووە. ئەمڕۆش چاوەڕوانییەكی زیاتر لە نووسەران دەكرێت، بەوەی ببنە پێشەنگی كۆمەڵگا و سەرمەشقی خۆ گونجاندن لەگەڵ گۆڕانكارییە خێراکانی سەردەم و بەشداری بن لە كێشانی نەخشەڕێی پاراستنی زمان و كولتوورەكەمان.
ئەم یادە هەردەم شكۆدار بێت.
١٠ /٢ /٢٠٢٦

