zagros news agency

سەرۆکی حکومەت بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لەگەڵ بانک و جزدانە ئەلیکترۆنییەکانی بەشدار لە هەردوو پڕۆژەی هەژماری من و ئی پسوولە کۆبووەوە

 

ئەمڕۆ سێشەممە 2/10، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی عەلی ئەلعەللاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ، لەگەڵ بەرپرسان و نوێنەرانی ژمارەیەک لە بانک و جزدانە ئەلیکترۆنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کە بەشدارن لە هەردوو پڕۆژەی هەژماری من و ئی پسوولە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە باشترکردنی سیستەمی بانکی و پەرەپێدانی کارکردن و هاوئاهەنگی لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بانکیی ناوەندیی عێراق و ئەوبانکانەدا کرا کە لە هەردوو پڕۆژەکەدا بەشدارن.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراقی و تیمەکەی کرد بۆ کارئاسانی و هاریکاریی و هاوئاهەنگیی باشیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە بواری پێشخستنی سیستەمی بانکیدا.

سەرۆکی حکومەت هەروەها ستایشی چاکسازییەکانی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراقی کرد بە ئامانجی کاراترکردنی و باشترکردنئ سیستەمی بانکی لە عێراقدا.

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، وێڕای ستایشکردنی دیدگای سەرۆکی حکومەت لە بواری چاکسازی بانکی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان ، ئامادەیی هەموو هاوکاریی و هاوئاهەنگییەکی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید وڵات تاهیر دەکات

سەڵاح

ئەو كەسەی تەقەی لە هۆتێلێكی هەولێر كردبوو دەستگیر دەکرێت

یاسین

بوومەلەرزەیەکى بەهێز کەرکووکى هەژاند

یاسین