کۆمپانیای سامسۆنگ بەشێوەیەکی فەرمی ڕایگەیاند کە کۆنگرەی گەورەی Galaxy Unpacked 2026 لە 25ی ئەم مانگە لە سانفرانسیسکۆ ئەنجام دەدرێت. لە بۆنەدا کۆمپانیاکە زنجیرەی نوێی Galaxy S26 پیشان دەدات، کە چاوەڕوانە S26، S26+ و S26 Ultra لەخۆبگرێت. هەروەها چاوەڕوانی نمایشکردنی چەندین بەرهەمی دیکەی نوێش هەیە، و بۆنەکە بە شیوەی ڕاستەوخۆ لە چەناڵە فەرمیی کۆمپانیای سامسۆنگ پەخش دەکرێت.

