په‌رله‌مانتارێكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، په‌رله‌مانتاران له كافتریاكه‌ی په‌رله‌مان هه‌ر خه‌ریكی خواردن و خواردنه‌وه‌ن و هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش چۆڵه و به بڕیارێكی سیاسی ڕۆڵی په‌رله‌مان په‌ك خراوه.
ئه‌حمه‌د ئهلدهلهفی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له شوێنی پرێس كۆنفڕانسه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ڕایگه‌یاند، كاتێك ده‌چینه هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان، وه‌ك میوانیین و هۆڵه‌كه‌ش چۆڵی پێوه دیاره، به‌ڵام كافتریاكه پڕ له په‌رله‌مانتارانه و “هه‌ر خه‌ریكی خواردن و خواردنه‌وه‌ین” كه ده‌چینه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیشه‌وه، ده‌ڵێن كۆبوونه‌وه‌كه ته‌واو بوو، ئیتر ئێمه چۆن خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ین؟..
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕاشیگه‌یاند: “بۆیه لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نم كه رۆڵی په‌رله‌مان په‌ك خراوه، ئه‌وه‌ش به بڕیارێكی سیاسی، منیش لێره‌وه به هاوڕێ پهرلهمانتارهكانم ده‌ڵێم كه وایه با ئیتر كه‌س نه‌یه‌ت، ئێمه كه دێین، چۆن ده‌بێ هه‌موو كاته‌كانمان له كافتریا به‌سه‌ربه‌رین.”

