zagros news agency

“فارس عیسا” لەگەڵ بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئوسترالیا لە عێراق کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 16ی شوباتی 2026، بەڕێز “فارس عیسا” سه‌رۆكى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ بەڕێز “جۆن کاڤانا” بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئوسترالیا لە بەغدا کۆبووەوە.

لە میانی دیدارەکەدا، پێداچوونەوەیان بە دۆخی سیاسی و ئەمنی ئێستای ناوچەکە و کاریگەرییەکانی له‌ سه‌ر عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

هەروەها لە دیدارەکەدا، باس لە ئاستەنگەکانی بەردەم عێراق کرا، دیارترینیان قەیرانی وشکەساڵی و کەمی ئاو، هەروەها قۆناغەکانی پێکهێنانی هەردوو حکوومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان.

هەردوولا جەختیان لە گرنگی بتەوکردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوسترالیا کردەوە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی هه‌ردوولا بکات.

بەڕێز “عیسا” ئاماژەی بەوەدا کە، هەرێمی کوردستان هەوڵدەدات پەیوەندی هاوسەنگ و ئەرێنی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان دروست بکات، کە يارمه‌تيده‌ر بێت بۆ بته‌وكردنى ئاسایش و سەقامگیری له‌ ناوچه‌كه‌دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێشبینی… ئەمڕۆ و سبەی هەور دەبێت و ئه‌گه‌ری تاوە باران هه‌یه‌

سەڵاح

وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ به‌رێژه‌یه‌ك له‌ سزای ئه‌م توێژه‌ خۆش ده‌بێت

یاسین

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كۆمه‌كی زیانبه‌ركه‌وتوانی لافاوه‌كه‌ی كه‌ركووك ده‌كات

سەڵاح