zagros news agency

ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر سەرۆکی ئەرکانی سوپا و ئەمینداری بەغدا دەدات و کۆبوونەوەکەی هەڵدەگرێت

 

ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ هەڵگرتنی دەیەمین کۆبوونەوەی خۆی بۆ ساڵی یەکەمی یاسادانان ڕاگەیاند.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە: “ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەی ژمارە (١٠)ی خۆی بۆ وەرزی یەکەمی یاسادانان لە ساڵی یەکەمی خولی شەشەمی هەڵبژاردن هەڵگرت”.
بەیاننامەکە زیادیشی کردووە: “ئەنجومەن لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، دەنگی دا لەسەر دیاریکردنی عەممار مووسا وەک ئەمینی بەغدا، و فەریق ئەوەل ڕوکن عەبدولئەمیر یارەڵا وەک سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق”.
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە: “ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا دا، بەجۆرێک کە کاتژمێر ٩ی شەو ئەنجام بدرێن”.

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پڕۆژه‌ی دووسایدی ناو بازاڕی حاجی ئۆمه‌ران جێبه‌جێ ده‌كرێت

سەڵاح

هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا سێ شاری گرنگی یەمەنیان كردۆته‌ ئامانج

سەڵاح

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

یاسین