فیلمی میسری “خروج آمن” (Safe Exit) لە دەرهێنانی محەمەد حەماد، سەرکەوتنێکی گەورەی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین بەدەستبهێنا.
هەموو تکتەکانی فیلمەکە پێش دوو ڕۆژ لە نمایشکردنی فرۆشران و بینەران دوای تەواوبوونی، چەپڵەیەکی زۆریان بۆ لێدا.
فیلمەکە باس لە پاسەوانێکی گەنج دەکات کە تووشی تێکچوونی دەروونی بووە دوای کوژرانی باوکی لەسەر دەستی گروپە تیرۆریستییەکان.
ئەم فیلمە بەرهەمێکی هاوبەشی نێوان میسر، لیبیا، تونس، قەتەر و ئەڵمانیایە.
دەرهێنەر حەماد دەڵێت فیلمەکە باس لە کاریگەری ڕووداوە گەورەکان دەکات لەسەر ژیانی سادەی مرۆڤەکان و شکستی و ترسی مرۆڤ نیشان دەدات. ئەمە تاکە فیلمی میسرییە کە لە خولی ٧٦ی فێستیڤاڵەکەدا کێبڕکێ دەکات.

